نوێترین

recent

08/06/2025

حکومەتی هەرێم ئامادەیە داهاتی ناوخۆو نەوت ڕادەستی بەغداد بکات.


 



حکومەتی هەرێم بۆ ناردنی مووچە، ئامادەیی نیشانداوە داهاتەکان رادەست بکات
محەممەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی چاودێریی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، بڕیارەکەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، دژ بە دەستوور و یاسایە، دەشڵێت: بەپێی دەستوور، نابێت جیاوازیی لەنێوان هاووڵاتییانی عێراق بکرێت.
ب محەممەد زراری ئاماژە بەوەش دەدات، وردبینی بەپێی یاسای بوودجە سێ مانگ جارێک دەکرێت و دەنێردرێت بۆ بەغدا، نەوەک هەموو مانگێک، دەشڵێت: ڕۆژانەی داهاتی نەوتی کوردستان لە بەغدا هەژمار کراوە، بێ هەژمارکردنی خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوت.
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری دارایی هەرێم ئاشکرای دەکات، حکوومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادەیی هەیە سەدا 50ـی داهاتی خاڵە سنوورییەکان و باجی دەرامەت بۆ بەغدا بنێرێت، بەغدا بەوە ڕازی نییە و داوای تەواوی داهاتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی سەدا 50ـی داهاتەکەی خۆی بۆ بنێرێتەوە، دەڵێت: هەرێم پارەی بۆ گەنجینەی عێراق ناردووە و هیچ گلەییەک لەو بارەوە نەبووە، بەو شێوەیەش دەردەکەوێت کێشەکە لە ناردنی داهاتی کوردستان نییە.
لەبارەی بەشی هەرێمی کوردستانیش، محەممەد زراری وتی: ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە لە یاسای بوودجە، بەپێی خەمڵانی بەغدا 12.67ـە، ئەو ڕێژەیەش لەیاسای بوودجە ئاماژەی بۆ نەکراوە خەرجیی هەرێمی کوردستان ناخەنە نێو خەرجییەکانی عێراق، بۆ ئەوەی بەشی هەرێم زیاد نەکات.
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری دارایی هەرێم ڕایگەیاند: سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەقەد سەدا 50 داهاتی ناوخۆی عێراق، داهاتی هەیە، ئەو داهاتەشی ناردووە بۆ بەغدا، لە کاتێکدا بەغدا بە تەنها دانیشتووانی بەقەد هەرێمی کوردستانە، کەس نازانێت داهاتەکەی بۆ کوێ دەچێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085