نوێترین

recent

07/07/2025

میدیاکانیی یەکێتی:ئەگەر هەرێم ڕێكنەكەوێت لەگەڵ بەغدا، چی ڕوودەدات؟


 




میدیای فەرمی یەکێتی،
لەگەڵ ئەوەی ماوەی دوو هەفتەیە گفتوگۆو دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بابەتی نەوت و داهاتی نانەوتی و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیان پێكردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی، پسپۆڕێكی ئابوری باس لە مەترسییەكانی نەگەیشتن بە ڕێككەوتن دەكات لەگەڵ بەغدا.

د. خالید حەیدەر، پسپۆڕی بواری ئابوری و مامۆستای زانكۆ بەمیدیای یەکێتی ڕاگەیاند: ئەوەی تا ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغدا دەگوزەرێت تەنها لە ڕاگەیاندنەكانەوە باس لە دانوستان و ئەگەری گەیشتن بەڕێككەوتن دەكرێت و تا ئێستا نە حكومەتی هەرێم و نە حكومەتی عێراقیش بە فەرمی هیچ شتێكیان بڵاونەكردووەتەوە لەبارەی ناوەڕۆكی گفتوگۆكانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەگەری گەیشتن بەڕێككەوتن، بێگومان هەرسێ‌ لایەنە حكومەتی عێراق حكومەتی هەرێم و فەرمانبەرانی هەرێم و تەنانەت هاووڵاتیانیش بەگشتی سودمەند دەبن، چونكە بە دابەشكردنی مووچە جوڵە دەكەوێتە بازاڕ و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان گۆڕانكاری بەسەردا دێت لەو دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە.

ئەو مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕەی بواری ئابورییە ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەگەر هەرێم و بەغدا نەگەیشتنە ڕێككەوتن ئەوا، ئەو داهاتەی لەبەردەستی هەرێمە بەشی مووچەی تەواوەتی ناكات، ئەوكات پەنا دەبرێتەوە بۆ لێبڕینی مووچە، پاشكەوتكردنی مووچە، دواكەوتنی مووچە و دابەشكردنی مووچە بە پاشەكەوت چەند مانگ جارێك، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كێڵگە نەوتیانەی ئێستا كەوتوونەتە سنوری مادەی 140 عێراق لەڕووی یاساییەوە عێراق مافی ئەوەی هەیە بۆخۆی مامەڵەیان پێوە بكات ئەوەش دەبێتە زیانێكی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085