نوێترین

recent

07/07/2025

دەزگایی ئاسایشی هەرێم،ڕاگـەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.


 



دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەكان لەبازگەی دەربەندیخان دووتۆمەتباری هەڵاتوو لەیاسایان دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، 21ی 6ی 2025 بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی شەڕ لە نێوان سێ هاوڵاتی لە قەزای خانەقین روودەدات و كەسێك بەچەقۆ لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە دەكوژرێت و دەستبەجێ شوێنی رووداوەكە بەجێدەهێڵن و هەڵدێن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەبازگەی دەربەندیخان هەردوو تۆمەتباری رووداوەكەی قەزای خانەقین دەستگیربكەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 406 لەیاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085