نوێترین

recent

07/07/2025

ئەمریكا،جارێکی تر هەڕەشە لەبەغدا و هەولێر دەکات وئەڵێت: قبوڵی ناكەین

 





باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا داوای ڕێككەوتن لە حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكومەتی هەرێم دەكات و دەڵێت: دواخستنی قبوڵ ناكەن.

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاندووە، پێویستە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بۆری عێراق- توركیا بكرێتەوە، چونكە سێ‌ كۆمپانیامان لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوت زیانیان بەركەوتووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەكارخستنەوەی بۆریەكە سوود بە هەموولایەك دەگەیەنێت، چونكە سوود بە ئەمریكا و هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەش دەگەیەنێت.

دەشڵێت: دواخستنی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا قبوڵ ناكەين.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085