نوێترین

recent

12/07/2025

جارێکی تر،سەرۆکی پارتی هانا بۆ نێچیرەڤان بارزانی برازای دەبات.




 



مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه‌ و له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك گفتوگۆی كردوه‌ له‌وانه‌ كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ ئه‌وه‌ش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاسپێردراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ و ناڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرسه‌كه‌ بكات.

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سه‌رۆكی حزب و فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پیرمام كۆبوه‌وه‌ و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی گفتوگۆ كراوه‌.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085