
نێچیرڤان بارزانی بە هانای مەسرور بارزانی دەچێت و لە شکستەکەیان ڕزگاری دەکات
بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکانی باڵی نێچیر بارزانی، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی نوێنەری خۆی ناردووەتە لای خورشید هەرکی، کەسایەتی هەرکییەکان بەمەبەستی هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام کەسایەتی هەرکییەکان تا ئێستا هیچ بەڵێنێکیان نەداوەو بەردەوامن لە خۆ پڕ چەککردن و کۆبوونەوەی سەرجەم هەرکییەکان لە قەزای خەبات.
هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی نێچیرڤان بارزانی وەک نوێنەر ناردوویەتیە لای هەرکییەکان بەهێزەوە ڕۆشتووەو ناوی شەریف بێدوودیە.
هاوکات نێوەندگیری نێچیرڤان بارزانی دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو ئاسایشەکانی پارتی و هێزێکی زێرەڤانی کە فەرمان لە مەسرور بارزانی وەردەگرن توشی گەورەترین شکستهاتن لە بەرامبەر عەشیرەتی هەرکی و دواتر بە ناچاری هێزەکان کشاندەوە.