نوێترین

recent

12/07/2025

شاخەوان عەبدوڵڵا، کاتی ئەوە هاتوە سنورێک بۆ بێڕێزیەکانی عێراق دابنرێت.

 





شاخەوان عەبدوڵڵا : ئیتر کاتی ئەوە هاتوە سنورێک بۆ ئەم بێڕێزی و لەیاسا لادانە دابنرێت
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق :
ئیتر بەس نییە ؟
لەماوەی ڕابردوو هەموو سنورەکانیان بەزاند ، دەستیان برد بۆ قوتی خەڵک و بڕیاری برسی کردن و مردنی خەڵکی کوردستانیان دا ، ئەم تاوانە لەمێژووی دروست بونی عێراق تا ئێستا یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت ، ئەوان مووچەیان نەبڕی بۆ ئەوەی جارێکی تر بیدەنەوە نەوتیان نەگرتەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەری بدەنەوە ، لەهەمووی خراپتر کات کوشتن و درێژەدان بەم سیاسەتە لەژێر بیانوی جۆراوجۆر جارێک دادگای ئیتحادی و جارێک دروست کردنی لیژنە ، ئامانجیان ئەوە بو خەڵک زیاتر برسی بکەن .
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سنورێک بۆ ئەم بێڕێزی و لەیاسا لادانە دابنرێت ، دڵنیام حکومەتی خۆمان خەمێک لەو بابەتە دەخوات و ناهێڵێت لەوە زیاتر خەڵکی ئێمە برسی بکرێت .
خەڵکی کوردستانیش لە ئێمە دەخوازن چیتر بڕوا بەبەڵێن قسە لوسەکانیان نەکەین و هەڵوێستێک رابگەیەنین لەبەرامبەر ئەو تاوانەی بەرامبەر خەڵکی کوردستان و هەرێمەکەمان ئەنجامی دەدەن ، ئەوەش هەنگاوە دروستەکەیە .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085