
چەند سەرنج وڕوونکردنەوەیەکی کورت لەسەر شۆڕشە ٢٤کاتژمێریـەکەی خورشید هەرکی
\
پاش گرژی ئاڵۆزی هەردوو هۆزی گۆران و هەرکی، دۆخەکە سەری کێشا بۆ توندو تیژی هێز جوڵاندن
سەرجەم هێزەکانی پارتی سەربازی وئەمنی،هەڵیان کووتایە سەر دیوەخانی خورشید ئاغا،
ئەوانیش بەتوندی ڕووبەڕویان بوونەوە هەموو هێزەکانیان تێك شكاند و بەرەو هەولێر هەڵهاتن.
ڕاستە ئیستا خورشید ئاغا جیاوازی لەگوفتارەکانی دا هەیە.! بەڵام ئەمەوێت بڵێم:لەماوەی ٣٤ساڵی ڕابردووداو بۆ یەکەم جار لەدەڤەری پارتی دا بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر ئازادیەکی ڕەها بۆ ناوچەكەی فەراهم بکات خەڵك پڕ بەگەرویان هاوار بکەن بڵێن زوڵم وزۆرداری کۆتایی هات وچەوساندنەوەو بەکۆیلە کردنی کۆمەڵگا ڕاابگرن ئیتر گاڵتەجاڕی بەشعوری فەرمانبەران ومامۆستایان ومووچە خۆران ڕابگرن.
ئەمە مەسیجێکی ئاشکرابوو درا بوچاوو گوێی دەسەڵاتی ستەمکاری هەرێم ودا پێیان ووتن کە چیتر حوکمڕانی خۆپسەپێن قبوڵ ناکەین و
هەرکات بمانەوێت ئەم مێژووە دووبارە
ئەکەینەوە وترسی لەناو هەناوی حیزبی حاکمی ناوچەکـە ڕواند.
سەرجەم ئەو هەواڵانەش دوورن لەڕاستیەوە کەئەڵێن لەلایەن خەڵکی دەرەوەی هەرکی هاوکاری کراوە. وەئەگەر بەردەوام بوایە شۆڕشە ٢٤ کاتژمێریەـکی لەڕاپەڕێنێکی سەرتاسەری دژی زوڵم وزۆری حکومڕانیەکی ناشەفاف وگەندەڵ کەتەنانەت مووچەکەش بەخەڵك ڕەوا نابینن وئیستا ڕێگری لەوەش ئەکرێ ئەگەر خۆپیشاندان دژی نەهاتنی .
مووچەو بێ گوزەرانی خەڵك ئەنجام بدرێت
لەلایەکی دیکەوە بینرا هێزێکی زەبەلاحی فشۆڵ بەجۆرەها چەك وتانک نەیان تووانی قەڵای بەرزی هەرکیەکان داگیر بکەن
پێمان وایە دەسەڵاتیش لەوڕاستیە تێ گـەشتووە کەناتوانێت بەرگـەی هێزی توڕەو برسی گەل بگرێت. ناکرێت بەم شێوە
ئەم دۆخە بەردەوام بێت..
مووچە نادەیت دەوامیش نەکەیت فەسڵ ئەکرێیت ودەنگیشمان پێ نەدەیت نانبڕاو تۆمەتت بۆ دروست دەکەین
عطا حاجی عەبدووڵڵا ١٠/٧/٢٠٢٥.
.