نوێترین

recent

04/11/2024

هۆکاری پێداگری پارتی لەسەر پڕۆژەی هەژماری من ئاشکراکرا.

 



سۆران عومەر:
پێیانوتین دژی "هەژماری من" مەبن قازانج دەكەن
"هەژماری من" پرۆژەیەكی قازانجویستی بازرگانیە
بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ تەوتینە، "هەژماری من" بۆ دابەشكردنە
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "هەژماری من" پرۆژەیەكی قازانجویستی بازرگانیە، بانكە ئەهلییەكان كە هاتونەتە ناو ئەم پرۆژەیە، بەمەبەستی قازانج هاتوون.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند: ئێمە لە روانگەی ئەوە تەماشای "هەژماری من"ناكەین لەهەر موچە خۆرێك چەند قازانج دەكەین بۆ ئەوەی پشتیوانی بكەین یان دژی بین، رەنگە پێشیان وتبێتین قازانج دەكەن بەس دژی مەبن، وتمان ئێمە شتی شەخسی و بەرژەوەندی شەخسیمان نییە تا لەگەڵی بین یان دژی بین، ئێمە ئەڵێین بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ تەوتینە، هەژماری من بۆ دابەشكردنە.
ئاماژەی بەوەشكرد: فەلسەفەی تەوتین ئەوەیە هەرێم لیستی موچە بنێرێت بۆ بەغداد، وەزارەتی دارایی موچەكە دەدات بە بانكی فیدراڵی حكومی لەوێوە دەچێتە سەر حسایی موچەخۆر.
حكومەتی هەرێم بۆیە دەست لە "هەژماری من" هەڵناگرێت، بۆ ئەوەی راستەوخۆ خۆی موچە وەربگرێت و بەشی بانكەكان بدات، ئەگەر موچە تەوتین بكرێت ئیتر حكومەت پارە نابینێت، هەرێم ئەمەی ناوێت

Picsart-24-02-23-21-31-09-085