نوێترین

recent

15/07/2025

عەبدوڵای کوێخا موبارەك،بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم:شەرم و حەیا بتانگرێت ئەگەر هەتانە!







عەبدوڵا کوێخا موبارەک کە فەرماندەیەکی سەربازی پارتی دیموکراتی کوردستانە، هێرشی توند دەکاتەسەر بەرپرسانی هەرێم و دەڵێت،" خەڵک دەیانەوێت قوت و بژێویان لە دەستی تەیف سامیدا بێت بەهۆی بێ متمانەیی و دەس پیسی ئێوەوە ".

عەبدوڵا کوێخا موبارەک لەپەیامێکدا کە لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، باسی لەوەکردوە،" باسی قەیرانی دارایی، بێ موچەیی و برسێتی خەڵک، کەمی خزمەتگوزاری و هێرشی درۆن بۆ سەر کوردستان ناکەین کە زۆر باسکراوە و ئاشکرایە بە چی نیەت و مەرامێک ئەو کێشانە دژی کورد دروست دەکرێن، هەرچەند ئەمەش بەشێکی بەهۆی بێ توانایی و کەم تەرخەمی ئێوەوەیە ".

عەبدوڵا کوێخا موبارەک  لەپەیامەکەیدا دەڵێت، ئەوەی کارەسات و شەرمەزاریە ئەمانەن:

-خەڵک دەیانەوێت قوت و بژێویان لە دەستی تەیف سامیدا بێت بەهۆی بێ متمانەیی و دەس پیسی ئێوەوە.

-خەڵک دەیانەوێت دەستبەرداری ئەو هەموو قوربانیدانەیان و سەروەریە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانیان بن و بگەڕێنەوە باوەشی عێراق و سودانی لە داخی ئێوە.

-خەڵک ئەوەندە لێتان بێزارە شوێنی شەیتانیش دەکەون و پشتیوانی دەکەن ئەگەر دژی ئێوە بێت.

-خەڵک حەزدەکەن خۆیشیان لە ئاگرێکدا بسوتێن تەنها بەو هیوایەی ئێوەش بسوتێن.

ئەو فەرماندە سەربازییەی پارتی وتیشی،" ئاخر کاری چەند ساڵەی ئێوە حکومڕانی و ئیدارەدانی خەڵک نەبووە، بەڵکو تەنها خەریکی قومار و کەیفوسەفای خۆتان و لە خەمی کۆمپانیا  و منداڵەکانی خۆتان بوون، 

بۆیە ئەگەر خوا بکا هەموو سەروەریەکانتان لە دەست نەدابێت ئیتر شەرم و حەیا بتانگرێت ئەگەر هەتانە "

سەرچاوە شار پرێس..

Picsart-24-02-23-21-31-09-085