
فراکسیۆنی نەوەی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، هۆشداری له‌باره‌ی خراپبونی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانداین و داوای راپەڕینی سەرتاسەری دژ به دو بنەماڵەی حوکمڕان ده‌كه‌ین.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،بە هەمو شێوەیەک لەگەڵ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانداین و داوای راپەڕینی سەرتاسەری دژ به دو بنەماڵەی حوکمڕان ده‌كه‌ین.اماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "داوای هەڵوەشاندنەوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەکەین، چونکە ماوەی یاسایی تەواو بوە".باسی له‌وه‌شكردوه، "دەستبەجێ پێکهێنانی کابینەیەکی رزگاری نیشتمانی راگوزەر پێكبهێندرێت لە خەڵکانی تەکنۆکرات و دەرەوەی حزبەکانی دەسەڵات لەپێناو راستکردنەوەی باری کەوتوی هەرێمی کوردستان".
شه‌وی رابردوش، ره‌وتی هه‌ڵوێست له‌په‌یامێكدا پشتیوانی بۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ده‌ستی دۆستایه‌تی و كاری پێكه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ڕاده‌كێشین.