
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆر لە هەولێر ـ پارتی ـ، کازم بانیمارانی پاسەوانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ لەسەر دۆسیەی تەقەکردنی مزگەوتەکەی هەولێر دەستگیر دەکرێت، بەو هۆیەوە بەپێی زانیاری ستاندەر، بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانیەوە دەکات کە ئەگەر لە ماوەیەکی کەم، گیراوەکەیان ئازاد نەکرێت، ئەوانیش لە بەرامبەردا لە سلێمانی کادیرانی پارتی دەستگیردەکەن، بەو هۆیەشەوە دوای ماوەیەکی کەم دەستگیرکراوەکە ئازاد دەکرێت.