نوێترین

recent

05/11/2024

مەریوانی حاجی جەمال" سەردانی کونسڵخانەی چین-ی لەهەولێر کرد.

 


بەمەبەستی دروستکردنی پردێکی پەیوەندیی ھاوبەش و لە پێناو کاری پێکەوەیی بوژاندنەوەی زیاتری پرۆسەی وەبەرھێنان و بنیادنان لە شاری سلێمانی، شاندێکی تایبەتی کۆمپانیای ئێم جەی ھۆڵدینگ بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەریوان حاجی جەمال بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا، سەردانی کونوسوڵگەریی گشتیی کۆماری گەلی چینیان کرد لە شاری ھەولێر.


وێڕای بەخێرھاتنی گەرم لە لایەن کونسوڵی بازرگانی کۆماری گەلی چین (زۆو دێمین) لە شاندی کۆمپانیا، شاندی ئێم جەی ھۆڵدینگ باسیان لە چالاکی و کار و پرۆژەکانی کۆمپانیاکە کرد کە ئێستا سەرقاڵی بنیادنانی پێنج پرۆژی ئاستبەرزی نیشتەجێبوونە لە شاری سلێمانی.


دواتر ھەردوو لا باسیان لە بنیادنانی پەیوەندییەکی ھاوبەش و پەرەپێدانی کرد، ھاوکات گرنگیی وەبەرھێنان و چالاکیی ئابوری و بازرگانی کرد لە شاری سلێمانی بەشێکی دیکە بوو لە دانیشتنەکە.






Picsart-24-02-23-21-31-09-085