نوێترین

recent

06/11/2024

لەبەر چەند هۆکارێك مووچەی مانگەکانی ١٠و١١و١٢ نافەوتێت.

 



د.جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو و، هاوکات ئەندامی لیژنەی دارایپەرلەمانی عێراق لەبارەی دروستبوونی کێشە بۆ مووچەی مانگەکانی ١١و ١٢و ئەگەری فەوتانی، رایگەیاندووە:
"باوەڕ بەو قسەیە مەکەن، لەبەر سێ هۆکار، یەکەم چونکە بڕیاری دادگای فیدڕاڵیمان روون و ئاشکرایە کە دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک مووچەخۆرانی بەغدا بدرێت بەبێ گیروگرفت لەکاتی خۆی، دووەم مووچە جیاکراوەتەوە لە بودجەی هەرێم هەر لەناو بودجەی ٢٠٢٣ بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵی هیچ پەیوەندیەکی بە بودجەی هەرێمەوە نەماوە، سێیەم هەرێم ئەو پارەیەی لەبودجەدا بۆی دانراوە زیاتر لە ١٤ ترلیۆنە ئەسڵەن ئەم پارەیە تەواو نەبووە".
د.جەمال کۆچەر جەختیکردەوە لەوەی کە پێی وانییە هیچ گرفتێک هەبێت بۆ مووچەی ئەو دوو مانگە، هەروەها دەشڵێت "ئەگەر بەوجۆرە بوو ئەوکاتە سەرپێچی بڕیاری دادگا دەکرێت، هەرکاتێک هەرێمیش پابەند نەبێت هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەی فەرمانبەرانەوە نیی

Picsart-24-02-23-21-31-09-085