
کچێکی کورد بەهۆی دەستنەکەوتنی کار، خۆی بۆ موختاری گوندێکی کوردستان کاندید دەکات.
مەریەم ئۆنکور، کچێکی تەمەن 25 ساڵیی خەڵکی گوندی داڵبەخچەی ناوچەی بازیدیشاری ئاگریی باکووری کوردستانە. ئۆنکور دەرچووی کۆلێژی مامۆستایانی زانکۆی ئاگرییە و ماوەی سێ ساڵە هەوڵەکانی بۆ بوون بە مامۆستا، شکست دەهێنێت.
مەریەم ئۆنکور بڕیاری داوە خۆی بۆ هەڵبژاردنی موختاری گوندەکەیان کاندید دەکات و رکابەریی پێنج کاندیدی دیکە دەکات، کە هەموویان پیاون.
بڕیارە رۆژی 31ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی شارەوانی، ئەنجومەنی شارەکان و موختارەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجام بدرێت.