
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ بریاری داماڵینی
چه‌كی قورسی دا له ده‌ست هاوڵاتیان ، له ئێستادا به‌گوێره‌ی نورسراوێك وه‌زاره‌تی
ناوه‌خۆ ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه سوكانه‌ی كه مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنیان نیه،
داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كات ئه‌وه‌ی چه‌كی قورس و مامناوه‌ندی یانی بێ مۆڵه‌تیان
هه‌یه له بنكه‌كانی تۆماری بكه‌ن .
به‌گوێره‌ی
نووسراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ كه ژماره (2902) واژووی كه‌ریم سنجاری
له‌سه‌ره و له‌به‌رواری (10/2/2019) ده‌رچووه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتووه تێیدا هاتووە، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی چەکداری،
بە تایبەت چەکی قورس و مام ناوەند، وە هێشتنەوەی ئەو چەکانە لە دەست هێزە چەکدارەکانی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریانداوە، بە داماڵینی گشت ئەو چەک و تەقەمەنییانە
جگە لە دەمانچە و کڵاشینکۆف، وه له هه‌مان كادا
دەست بەسەر ئەو چەکانەشدا دەگرن کە بێ مۆڵەتن و لە لایەن هاووڵاتییانەوە هەڵدەگیرێن،
هاوکات رێککاری یاساییشیان لە بەرانبەردا دەگیرێتە بەر.
له نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی هاتووه، لە سەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحییەکاندا بنکەکانی پۆلیس و ئاسایش بنکەی کۆکردنەوەی ئەو
چەکانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت، یا رادەست دەکەن، کۆدەکرێنەوە و لە لایەن لیژنەیەکی
تایبەتمەندەوە جەرد دەکرێن و رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێن.