نوێترین

recent

03/03/2019

زانیاری تایبەت...بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ رێککەوتون


ئەمڕۆ لە بارەگای بارزانی لە پیرمام، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوون لە کۆسرەت رەسول، ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد.

لە دوای کۆبونەوەکە نووسینگەی بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێدا جەختیش لە كاری جدی و بەردەوامیی ڕێككەوتنی هەردوولا کراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وڵات نێت " بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ گەشتونەتە رێککەوتن و سبەیش شاندی پارتی و یەکێتی تەواوی پرسەکان یەکلایی دەکەنەوە.

راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌:-
ڕۆژی یەكشەممە 3ـی 3ـی 2019 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و شاندی یاوەری  كە پێكهاتبوو لە ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كۆبوونەوە.
لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و جەختیش لە كاری جدی و بەردەوامیی ڕێككەوتنی هەردوولا بۆ دامەزراندن و پتەوتركردنی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كرایەوە ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و گیانی برایەتی و هەست بە بەرپرسیارێتیی هەموو لایەك، بە جۆرێك كە لە ئاست داواكاری و خواستی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085