
دوای ئەوەى فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید
سەرۆکى جۆڵانەوەى نەوەى نوێ دەرچوو،ناوبراو گەشتە دادگای سلێمانی و لە ئێستادا دەستگیر کراوە.
شاسوار عەبدولواحید لە بەردەم دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، "ئێمە
ڕێزی یاسا دەگرین و دەچینە بەردەم دادگا و هیچ شتێک لە خۆماندا شک نابەین و
یاسامان نەشکاندووە".
سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ وتیشی ، "شانازییە بۆ من کە بڕیارایان
لە دژ داوم، هەر لەسەرەتاشەوە دەمانزانی ئەم ڕێگایەی گرتوومانە گرتن و
ئەشکەنجەدان و تەنانەت کوشتنیشی تێدایە".
دەقی مادەی (٢٢٩)کار پێکراو لە هەرێمی کوردستان کە فەرمانی
دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید پێدەرکراوە ئاماژە بەوەدەکات (هەر کەسێک سوکایەتی
بکات یان هەرەشە بکات لەفەرمان بەرێک یان هەر کەسێکی راسپێردراو بێت بەخزمەتێکی
گشتی یان ئەنجو مەنێک یان دەستەیەکی فەرمی یان دادگایەکی دادوەری یان کارگێڕی
لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی یان بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی بە حەپس کردن سزا
دەدرێت )