
سەر لەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا لە ڕێگای نێوان
( کۆیە - هەولێر ) نزیک گوندی تەکەوڵ لە ناحیەی دێگەڵە .
لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوەو هاوڵاتیەكیش بریندارە بووە زاهیر
محمد غەفور بەرێوبەری هاتووچۆی كۆیە راییگەیاندووە كە روداوەكە بەهۆی وەرگەرانی
ئۆتۆمۆبێلێكی توێتا كرۆلا کە لە رێرەوی خۆی لای داوە و ئەم روداوەی لێ دروست بووە.
هەر سەبارەت بەو رووداوە هاوكار علی وتەبێژی تەندرووستی كۆیە رایگەیاندووە:-
ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە ئافرەت بووە و توشی خوێن بەربونی ناوەوە بووە و تا
گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی (شەهید دكتۆر خالید) گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسیشە لەسەرەتای ئەمساڵەوە
تا ئێستا زیاتر لە ٢٠هاوڵاتی بەروداوی هاتوچۆ بونەتە قوربانی كە چوار هاوڵاتی گیانیان
لە دەست داوە کە بەسیکی زۆری روداوەکان بەهۆی خراپی رێگاو بانەوە بوونە.