
مانگـە شەو سەر لەئێــوارە دیارە.
هەڵبژاردنی ئەم جارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەهەڵبژاردنەکانی پێشوو بۆ یەکێتی جیاواز ترە،جیاوازیەکان زۆرن بەتایبەت هەموو ئەم حیزبە نوێ یانە هەموویان لەدەڤەری سلێمانی دروست کراون لەم دەڤەرەش توانای چالاکی وبانگهێشتەیەکی ئازادیان هەیە.
هەموو پێكهاتە جیاوازەکان لەشاری کەروك دان و مل ملانێی قورس وسەخت لەو شارە بەڕێوە دەچێت وەك چۆن پێی ئەوترێت (کەرکوك عێراقێکی بچووك کراوەیە)
ئەمە فاڵ گرتنەوە نیە! وەك چاودێرێك بەپێی ئەزموونی خۆمان بۆمان دەرکـەوت ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەتایبەت جەنابی پارێزگار کاك ڕێبوار تەها، جیاواز لەهەموو هەڵبژاردنەکانی دیکە دەنگێکی زۆر دەهێنێت بەشێوەیەك ڕێژەی کورسیەکانی یەکێتی لەکەرکوك بەرەو هەڵکشانێك چاوەڕوان نەکراو ئەچێت.
هپکاری سەرەکی بێ جیاوازی خزمەت کردنی شارەکـەیە لەلایەن یەکێتی و پارێزگاری کەرکوك.ئەم کارانەی ڕێبوار تەها بەهاوکاری مەڵبەندی یەکێتی وای کردووە عەرەب وتورکمان وسریانیەکان هەست بەئارامی لەڕووی ئەمنی وئیداری وخزمەت گوزاریەوە بکەن.
هەموو لایەك بەهەموو پێك هاتە جیاوازەکانی شارەکەوە دەزانن کە یەکێتی قەڵغانی پاراستنی شارەکەیەو لەوپێناوەش دا دەیان فەرماندەی لەشەڕی تـــــیرۆردا شەهید کران،هەر یەکێتی یش بوو لە 16 ئۆکتۆبەر نەیهێشت شارەکـە وەك شارەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا خەڵكەکەی ئاوارە و خەڵتانی خـــــــــــــ.ـــــو*ێن بکرێت.
هەربۆیە پێم وایە کەرکوکیەکان لەگەڵ ڕێبوار تەها دەست پەنجەیان نەرم کردووەو بردنەوەیەکی حەتمی مسۆگەر کردوو هاووڵاتیانی شارەکەش داوای موستەحیلات لە دەسەڵات داران ناکـەن دەنگ بەو لایەنە دەدەن کە ئارامی وخزمەتگوزاری وهەلی کاریان بۆ دەڕەخسێنێت ]ێم وایە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوك درێغی لەخزمەتگوزاری شارەکە نەکردووە
بەهیوای سەرکەوتن بۆ کانیدانی لیستی 222ـــی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
تێبینی/کاتێك دەڵێین ڕێبوار تەها بێ گوومان بەهاوکاری ئەندام پۆلێك تا ئەندامێکی سەرکردایەتی لەکەرکوك لەم .
سەرکەوتنە بەشدارن
ئەمە بۆچوونی خۆمە ناکاتە ئەوەی هەڤاڵانی کەرکوك پشتی لێ بکەنەوە بەڵام لێرەوە ئەتوانم بڵێم بردنەوەی کەرکوك لەهەموو لایەك پیرۆزە.
14/10/2025