
دكتۆر كاروان حه‌مه ساڵح کە پسپۆری بواری کارگێری و ئابورییە، دوو پیشنیارى گرنگ له‌باره‌ى دۆخى ئابورى و پڕۆسەی حکومڕانی هەرێمەوە ده‌خاته به‌رده‌م كابینه‌ى نوێ و داواده‌كات "داهاتى نه‌وت له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى نیشتمانیه‌وه ئیداره بكرێت" وە حکومەت لە کار لەسەر ئەولەویاتی پێداویستیەکانی هاوڵاتیان بکات.
سندوقى داهاته نه‌وتیه‌كان ساڵى 2014 پڕۆژه یاساكه‌ى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكرا و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى "وڵات" بریاربوو ئامانج ڕه‌حیم سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكرێته سه‌رپه‌رشتیارى سندوقه‌كه بەڵام به‌بیانوى قه‌یرانى دارییه‌وه سندوقه پێكنه‌هێنرا كه بوارى شه‌فافیه‌تى له‌داهاتى نه‌وت فراوان ده‌كرد.
د.كاروان حه‌مه‌ساڵح لێدوانێكى تایبه‌تى بۆ "وڵات" دا‌و دوو پێشنیار لەڕووی ئابوری و ئیداریەوە، بۆ دروستکردنی متمانەو راگەیاندنی ئاشتەوایی نیشتیمانی لەگەڵ هاوڵاتیانی هەرێم ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت "ئه‌گەر حکومەتی داهاتوو مەبەستیەتی شەفاف بێت و خزمەتکاری میللەت بێت، پێویسته خەمەکانی خەڵک لەپێش خەمە حیزبیەکانەوە دابنێت"
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "لەبەرئەوەی نەوت بودجەی 84 % ی كۆى داهاتى هەرێم پێکدەهێنێت، بۆیە لیژنەی نەوت و غازی هەرێم پێویسته بەنیشتیمانی بکرێت و ناو بنرێ لیژنەی نیشتیمانی نەوت و غاز، وە نوێنەری هاوڵاتیان (ئەوانەی دەنگیان داوە ئەوانەی دەنگیان نەداوە) و کەسانی تەکنۆكرات و پسپوری تێدابێت".
د.كاروان حه‌مه‌ساڵح كه سەڕەڕای پۆسته حیزبیه‌كه‌ى پسپۆڕى کارگێڕی و ئابورییە، پێشنیار دەکات بۆ حکومەتی داهاتووی هەرێم کە کارنامە و پلانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بنەمای دیاریکردنی ئەولەویاتی پێویستیەکانی هاوڵاتیان دابڕێژرێت بۆ ئەمەش لەڕێگای ڕاپرسیەوە بە شێوەی ئۆنلاین هاوڵاتیان خۆیان ئەو ئەولەویاتە دیاریی بکەن، تا حکومەت ڕاستەوخۆ بچێتە ژێر فەرمانی خه‌ڵك نەک بە خواستی حیزب و شەخس کار بکات، ووتیشى "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌م كارانه بكات پێش خه‌ڵك بۆ خۆیی باشه".