
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووەکانی مانگی ئادار و نەورۆز رادەگەیێنێت و لە 24-3-2019 دەوام دەستپێدەکاتەوە.
پشووە فەرمیەكان و، پشووەكانی مانگی ئادار و نەورۆز بەم شێوەیە دەبن :
رۆژی سێشەممە 2019/3/5 ، رۆژی دەستپێكی راپەڕینی گەلی كوردستان لە دژی رژێمی دیکتاتۆریی سەدام حوسێن لە رانیەی دەروازەی راپەڕین .
رۆژی دووشەممە 2019/3/11 ، ساڵیادی ئیمزاكردنی رێككەوتنی 11 ی ئاداری ساڵی 1970 و ساڵیادی رزگاركردنی شاری هەولێر لە راپەڕینی ساڵی 1991 .
رۆژی پێنجشەممە 2019/3/14 ، رۆژی لەدایكبوونی بارزانی نەمر.
پشووی نەورۆزیش بۆ ئەم ساڵە لە رۆژی چوارشەممە 2019/3/20 دەستپێدەكات تاوەکو رۆژی شەممە 2019/3/24 بەردەوام دەبێت واتا رۆژانی 20 و21 و22 و 23 ی ئادار پشووی فەرمین، و رۆژی یەكشەممە 24/3/2019 دەوامی فەرمی لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2019/3/3