نوێترین

recent

04/03/2019

گۆڕان لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستێک هۆشداری بە یەکێتی دەدات

بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە گۆڕان دەدەن و بزووتنەوەکەش هۆشداری دەدات کە ئەگەر ”بە عەشایەری“ پۆستەکەیان لێ وەربگیرێتەوە، قسەیەکی دیکەیان دەبێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئازاد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پشکی یەکێتی ڕای گەیاند کە دەبووایە ساڵێک لەمەوبەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە گۆڕان وەربگیرێتەوە. هاوکات فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیش بە هەمان شێوە باسی لە وەرگرتنەوەی پۆستەکە کردووە.

لە بەرامبەردا د.غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان کە پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە، رایگەیاندووە: ”ئەگەر یەکێتی خۆی بە پەرلەمان و حکوومەت بزانێت و خەڵک دەربکات، ئەوە ھیچ، خۆ ئەگەر باسی قانوون و یاسا و بڕیار و ئەنجومەنیش بکرێت، یەکێتی ناتوانێت پارێزگار وەربگرێتەوە، چونکە لە ئەنجومەن بڕیاری لەسەر دراوە، لە ئەنجومەنیش متمانەی لێوەردەگیرێتەوە“.

غالب محەمەد دووپاتی کردەوە کە هەرکاتێک پارێزگار خاڵەکانی (دەست پیسی یان بەکارھێنانی پێگەکەی بۆ خۆی) لەسەر جێبەجێ ببێت، دەکرێت باسی لادانی بکرێت، بەڵام ”ھیچ یەکێک لەمانە لەسەر ھەڤاڵ ئەبوبەکر جێبەجێ نابێت، ئیتر چۆن دەتوانن لای بدەن".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085