نوێترین

recent

04/03/2019

بە ڤیدیۆ... کۆبونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لە هەولێر دەستیپێکرد


شاندی پارتی گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر و لە ئێستادا لەگەڵ شاندێکی یەکێتی لە کۆبونەوەدان.

لە ئێستادا شاندی پارتی و یەکێتی لە کۆبونەوەدان و هەوڵدەدەن لەبارەی کێشەکانی نێوانیانەوە کە لەکۆبونەوەکانی رابردودا نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن بگەنە رێککەوتن.

شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لەگەڵ شاندێکی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و پرسی پارێزگاری کەرکوکەوە گفتوگۆ دەکەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085