نوێترین

recent

06/03/2019

ئێران ڤیزا بۆ گەشتیارانی هەرێم دەكات بەئەلیكترۆنی

وڵات _سلێمانی: كونوسڵی ئێران لەهەولێر رایگەیاند، لەداهاتوویەكی نزیكدا فیزای ئەلیكترۆنی دەدرێت بە گەشتیارانی هەرێم
 مورتەزا عەبادی كونسولی ئێران لەهەولێر رایگەیاندووە، لەئایندەیەكی نزیكدا ڤیزای ئەلیكترۆنی دەبەخشنە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ئەوەش جێگەی ڤیزای كاغەز دەگرێتەوە.
مورتەزا عەبادی وتیشی، سەردانی گەشتیارانی هەردوولا بۆ حكومەتی ئێران جێگەی بایەخەوەو هۆكاری بەهێز كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە. بەپێی زانیارییەكانی كونسوڵی ئێران، گەشتیارانی هەرێمی كوردستان چیتر پێویستییان بەوەنابێت كە ڤیزای ئێران لەپاسپۆرتەكانیان بدرێت، بەڵكو لەرێگەی ڤیزا ئەلكترۆنییەكەوە دەتوانن گەشت بۆ ئێران بكەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085