
🔴 شەقیقە ( ژانی لا سەر )
( الصداع __ Migraines )
🔹زۆرترین زانیاری لەسەر نەخۆشی شەقیقە بزانە
🔹نیشانە وهۆکارەکانی .
🔹ڕێنمایی و دەرمانەکانی کە بەکاردێ بۆی .
ئامادەکردنی ( Aser S. Pharmacist)
#_شەقیقە (Migrain ):- بریتییە لە جۆرێک گرفتی ئازاری بە ھۆی وەرگرەکانی ھەستی ئازارەوە لە کۆتایی دەمارەکاندا ھەستی پێدەکرێت، ھەستەوەرگرەکان تووشی جۆرێک ئازار دەبن، بەھۆی کرژی و دڵەڕاوکی و فراوان بوونی لولەکانی خوێنەوە، بە ھۆیەوە ھێما دەمارییەکانی ھەستی ئازار لە مێشکەوە دەر دەچێت کەسەکە ھەست بە ئازارێکی وەڕسکەر دەکات ،ئازارێک توشبووانی تووشی بێ ئارامی دەکات.
💥 جۆرەکانی ئازار سەر :
① ئازاری نیوەی سەر Migraines:
ئەم جۆرە ئازارە یەک جار دەبێت ودەڕوات لەکاتەکانی تردا دوو بارە دەبێتەوە. لە چەند کاژێرێکەوە بۆ چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، زیاتر لە ناو خانماندا وەک لە پیاوان بڵاوترە .زیاتر لایەکی کاسەی سەر دەگرێتەوە، لە ٢ کاژێر تا ٧٢ کاژێر بەردەوام دەبێت.
دەرکەوتەکانی ئەم جۆرە( سەرگێژە، ئێلج و ڕشانەوە، ڵێڵی بیبین، گوێ کپ بوون، پەڕەوی کردنی چالاکی جەستەیی بارەکە خراپ تر دەکات.
② ئازاری کرژبوون tension :
ماندووبون و کۆششی زیادە ھۆکارێکی سەرەکییە، زیاتر دوای نیوی ڕۆژ سەرھەڵدەدات، سەرەتا توندییەکی کەمی ھەیە بە تێپەڕبوونی کات زیاد دەکات .
③ ئازاری سات ساتی sinus :
زیاتر بەھۆی خواردن و دابڕان لە جۆرێک ماددەی ھێورکەرەوە یان ھۆشبەرەوە دەبێت، زۆرترین کات لە سەرەتایی ڕۆژبونەوە.
④ ئازاری ھێشوویی cluster:
لە پیاواندا زۆرتر بڵاوە، دوای نیوەی شەو سەرھەڵدەدات ،زۆر بەکەمی لەناکاو جارێک یان چەند جارێک لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕوو دەدات، لە ھەندێک باردا لەکاتی خۆیدا دووبارە دەبێتەوە،بۆ ماوەی 8-12ھەفتە بەردەوام دەبێت ، ھەرجارێک 45-90 خولەک بەردەوام دەبێت .
🔴 تۆ چۆن دەزانیت لاسەریەشە (شەقیقە) ت هەیە یان نا ؟
وەڵام / ناتوانرێت لە ڕێگەی وەرگرتنی تیشكی ( X )ەوە یان لەڕێگەی لێنۆڕینی خوێنەوە بزانن هەیانە، ئەو سەریەشەیە كاتێك دیاری دەكرێت كە نەخۆشەكە چەند نیشانیەک
لەم نیشانەی خوارەوەیان هەبێت :-
① ئازار لە بەشێك لە لاكانی سەردا.
② ئازارێكی لێدەر یا ترپەكار.
③ ئازارێك ڕێگر بێت لە چالاكی.
④ هەستكردن بەپێویستی بۆ كەم كردنەوەی ڕووناكی یان ڕۆیشتن بۆ ژوورێكی تاریك.
⑤ هەستكردن بەهێڵنج یا ڕشانەوە.
⑥ هەستكردن بۆ دووركەوتنەوە لەژاوە ژاو یا ڕۆیشتن بۆ ژوورێكی هێمن.
⑦ هەستكردن بە ڕشانەوە لە كاتی هەڵمژینی هەندێك بۆنی وەك:
دووكەڵ، یا عەتردا.
🔴 ھۆکارەکانی تووشبوون :
① خواردنی دەرمانی جۆراوجۆر .
② کەم خەوی .
③ وازھێنان لە یەکێک لەژەمەکانی خواردن .
④ کۆششی ئاست بەرز بۆماوەیەکی زۆر .
⑤ زەبرێک بەر سەر بکەوێت .
⑥ تەماشاکردنی شاشە بۆ ماوەیەکی زۆر .
⑦ کێشەی بینین .
⑧ سوڕی مانگانە لە خانمان.
⑨ زۆر جگەر کێشان .
⑩ گوێ بیستن لە میوزیکی دەنگ بەرز .
١١) بەکارھێنانی بۆنی تیژ یان کارکردن لە شوێنێک بۆنی تیژ .
١٢) ھەوکردنەکانی گویێ و قوڕگ و لووت .
✔ ئەم دەرمانانە بەپێی حاڵەتەکان دکتۆر بۆ توشبووانی نەخۆشی شەقیقە دەینوسێ :-
① Zoloraz ( Zolmitriptan ) 2.5 mg tablet
② Migraitan ( Sumatriptan ) 50 mg tablet
③ Stilnox ( Zolpidem ) 10 mg tablet
④ Sandomigran ( Pizotifen ) 0.5 mg tablet
⑤ Migradep capsule
⑥ No pain ( Ibuprofen + paracetamol + caffeine ) capsule .
تەندروستی گشتی