
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه هه‌موو فراکسیۆنەکان له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکاتى هه‌رێمى کوردستان کۆکین.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى به ڕۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند "سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کان کۆکن له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له داهاتو هه‌نگاوى كرده‌یی بۆ ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی له که‌مترین کات سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم كارا بكرێته‌وه".
وتیشی "هیچ فراکسیۆنێک پرۆژە یاسای تایبه‌تى بۆ کاراکردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سەرۆکایەتی هه‌رێم ئاماده نه‌کردوه، هیچ وادەیەکیش دیاری نەکراوە بۆ کاراکردنەوەی"
پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌كارخراو ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان دابه‌شكرا، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانیش "چالاككردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌یه نێچیرڤان بارزانى " ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى "وڵات نێت" بێت پارتى چاوه‌ڕوانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه بۆ ڕێككه‌وتن پاشان دامه‌زراوه‌كه چالاك ده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌ش له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێت