
به‌گوێره‌ى ڕ‌اپۆرتێكى "شه‌رقیه نیوزى" سه‌ربه سوننه‌كان تاریق هاشمى و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى سوننه‌كان بڕیاره بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كارى كراوه.
بەپێى راپۆرتەکە پێشتر تارق هاشمى و سێ سەرکردەى دیکەى سوننەکان بەهۆکارى "بڕیاری سیاسی" و لە كاتی ناكۆكییەكانیان لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق تۆمەتی تیرۆریان درایە پاڵ و بەناچارى عێراقیان بەجێهێشت.
لە 8 ى مایسى 2012 تارق هاشمى جێگرى ئەوکاتى سەرۆککۆمارى عێراق جەلال تاڵەبانى، بە ناچارى عێراقى بەرەو تورکیا بەجێهێشت و لە وتەیەکدا رایگەیاند "دادگاییکردنەکەى سیاسییە".
لە 21ى شوباتى 2012 ئەنجومەنى دادوەرى دۆسیەکەى تارق هاشمى رەوانەى دادگاى تاوانەکانى عێراق کرد، و لە سێ دانیشتن‌دا کە بەغیابى ئەنجامدرا تاریق هاشمى بە تۆمەتى کوشتنى هاوڵاتیانى مەدەنى و تیرۆر سزاى لەسێدارەدانى بۆ دەرکرا.