نوێترین

recent

06/03/2019

چیرۆكی خواردنی نزیكەی یەك ملیار دۆلاری نەوتی هەرێم ئاشكرا دەبێت



وڵات_ عەبدوڵاحەوێز |    لەم ستۆرییەدا (عەبدوڵا حەوێز ڕۆژنامەنوس لەكەناڵی بی بی سیی بەریتانی) چیرۆكی خواردانی نزیكەی یەك ملیار دۆلار ئاشكرادەكات لەلایەن ئاشتی هەورامی و چەند بەرپرسێكی دیكەوە.


چیرۆکی کۆمپانیای شەمەران و سەدان ملیۆن دۆلاری بەرپرسانی هەرێم

(١)
.
- لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆمپانیایەکی ئەمریکی بەناوی کۆمپانیای ئەسپێکت چاوی لەوە بوو پشکێکی لە نەوتی کوردستان دەست بکەوێت، هەنگاوی یەکەمیان کڕینی کۆمپانیایەک بوو بەناوی (جەنەراڵ ئێکسپڵۆرەیشن پارتنەرس) یان جی ئی پی (١) کە کۆمپانیایەکی بچووک بوو و لە دورگەى کەیمان کە دوورگەیەکی دوورەدەستەى بچووکی سەر بە بەریتانیایە و بەوە بەناوبانگە کە کەمترین باجی هەیە و بەشێکی زۆر لە دەوڵەمەندانی جیهان کۆمپانیاکانیان لەوێ تۆمار دەکەن بۆ هەڵاتن لەو باجە زۆرەى لە وڵاتانى رۆژئاوا هەیە 
.
- خاوەنەکانى کۆمپانیای جی ئی پی لە بڵاوکراوە رەمسیەکان دیار نین بەڵام بەپێی بەدواداچوونی خاوەنی کتێبی (پایپ دریمس) کە تێبێکە لەسەر سێکتەری نەوتی کوردستان و نوسەرەکەى ماوەى زیاتر لە دوو ساڵ لێکۆلێنەوەى لەسەر کەیسە نەوتیەکانى کوردستان کردووە کۆمپانیاکە لە بەرپرسانی هەرێم نزیک بووە (مەبەستی ئاشتی هەرامیە کە وەک نوێنەری بنەماڵەی بارزانی لە کەیسی نەوت مامەڵەى کردووە)
.
- ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩٩١ـەوە هەبووە و هی کەسێکی تر بووە بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەم کۆمپانیایە نەک هیچ سەرمایەیەکی نەبووە بەڵکو یەک ملیۆن دۆلار لەژێر قەرزبووە و ئەو کاتە بەرپرسانی هەرێم کۆمپانیاکە دەکڕنەوە بۆ ئەوەى وەک کۆمپانیایەکی بیانی پیشانی بدەن بۆ ئەوەى گومانی لێنەکرێت و دواتر ٨٠٪ی بلۆکی نەوتی ئەتروش کە یەکێکە لە بلۆکە نەوتیە گەورەکانى کوردستان دەدرێت بەم کۆمپانیایە و ٢٠٪ی هی حکومەتی هەرێم دەبێت
.
- پێش ئەوەی بچینە ناو ناوەڕۆکی باسەکە: چۆن دەزانین ئاشتی هەورامی نوێنەری بنەماڵەى بارزانی بووە؟ بەپێی دۆکێمێنتێکی ویکیلیکس کە لە ئاڵوگۆری ئێمێلی باڵوێزخانەى ئەمریکا لە بەغدا و وەزارەتی دەرەوە دەستی و ئیمێلەکان لە مانگی دووی ساڵی ٢٠١٠ ئاڵوگۆڕکراون، ئەو کاتە بەرهەم ساڵح سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە. لە دۆکێمێنتەکەدا عەلی حوسێن باڵۆ کە ئەندامی پەرلەمانى عێراق بووە لەسەر لیستی پارتی و سەرۆکی لێژنەى نەوت و گاز بوو دەڵێت کە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى چارەسەری کێشەى نەوت و گاز لەنێوان بەغدا و هەولێر پێویستە نێچیرڤان بارزانی و نوێنەرەکەى کە ئاشتی هەورامیە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکەن چونکە بەرهەم ساڵح لە توانای دانیە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ پرسی نەوتی هەرێم چونکە کەیسی نەوت لە دەسەڵاتی ئەو نیە (٢)
.
- هۆکاری ئەوەى کە کۆمپانیای ئەسپێکت دەیویست کۆمپانیای جی ئی پی بکڕێتەوە ئەوەبوو کە جی پی ئی خاوەنی ٨٠٪ی بلۆکی نەوتی ئەتروش بوو و ٢٠٪کەى تریش هی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو
.
- بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە کۆمپانیای جی ئی پی خاوەنەکانى دیار نین و ئەو کەسانەى بەرێوەى دەبەن کەسی نزیکن لە ئاشتی هەورامی کە وەک نوێنەری بنەماڵەى بارزانی کاری کردووە لە کەیسی نەوت
.
- خاوەنی سەرەکی کۆمپانیای ئەسپێکت کەسێکی جولەکەى ئەمریکیە بەناوی (ئەڵێکس کرانبێرگ) کە پشتیوانێکی بەهێزی ئیسرائیلە (٣)
.
- لە ناوەراستی ساڵی ٢٠٠٧ کۆمپانیای ئەسپێکت هەڵدەستێت بە کڕینی کۆمپانیای جی ئی پی بەڵام پرسی نرخی کڕینەکە دیار نیە
.
- بەڵام لەگەڵ ئەوەدا کۆمپانیای ئەسپێکت ناچار دەکرێت کە یەک لەسەر سێ کۆمپانیای جی پی ئی بفرۆشێتەوە بە کۆمپانیایەکی تر بەناوى شەمەران بە بڕی ٢٤.١ ملیۆن دۆلار و لە پشکەکانى کۆمپانیاکە ١٢ملیۆن و نیو پشکی کۆمپانیایە بدات بە کۆمپانیای شەمەران
.
- کۆمپانیای شەمەرانیش بە هەمان شێوە کۆمپانیایەکی سەر بە بەرپرسانی هەرێم و ئەسڵی کۆمپانیاکە دەگەرێتەوە بۆ کۆمپانیایەکی نەوتی بچووکی کەنەدی بەناوى کت ریسۆرسس کە کۆمپانیایەکی زۆر بچووک بووە و لەساڵی ٢٠٠٧ سەرەتا ناوی کۆمپانیاکە دەگۆڕن بۆ بەیوو بیند پترۆلیۆم و بەرپرسی سەرەکی کۆمپانیاکە دەگۆڕن بۆ کەسێکی زۆر نزیک لە ئاشتی هەورامی کە پێشتر بەرپرسی کۆمپانیایەکی تری نەوتی بووە لە کوردستان
.
- بەپێی چەند دۆکیۆمێنتێک کە دەست لیکۆڵەران کەوتووە لە ئەمریکا و بەریتانیا، ئەم کۆمپانیایە بایی سێ ملیۆن دۆلار لە سوید سامانی هەبووە بەڵام دواى گۆڕینی ناوەکەى و کڕینی لەلایەن کەسانی نزیک لە بەرپرسانی هەرێم واز لە شتەکانى دینێت لە سوید و بەپێی لێکۆڵینەوەکان چەند بەرپرسێکی هەرێم لە بۆردی بەریوەبردنی ئەم کۆمپانیە بوون
.
- لەساڵی ٢٠١٠ کۆمپانیاکە جارێکی ناوی دەگۆڕێت و ئەم جارەیان بۆ شەمەران کە بەپێی سەرۆکی کۆمپانیاکە شەمەران ناوێکی کۆنی کوردیە و بە واتی ژیری و نهێنی دێت
.
- بەپێی کتێبی پایپ دریمس، کۆمپانیایە شەمەران لەو ساتەوە دەبێتە ئامڕازی سەرەکی بەرپرسانی هەرێم بۆ بەدەستهێنانی سەدان ملیۆن دۆلار لەرێی ئەنجامدانى گرێبەست لەرێی ئەم کۆمپانیایەوە لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکان و بەهێزکردنی پێگەى ئەم کۆمپانیایە کە بەهۆیەوە پشکەکانى بەشێوەیەکی یەکجار زۆر بەرزبووەیوە چونکە بەرپرسانی هەرێم بەهەموو شێوەیەک کاریان بۆ بەهێزکردنی پێگەى ئەم کۆمپانیایە دەکرد
.
- بۆندەکانى کۆمپانیای شەمەران تا ئێستاش خێری ملیۆن دۆلاری بۆ پەرسانی هەرێم هەیە
.
- لەساڵی ٢٠١٣ کۆمپانیای ئەسپێکت کە سێیەکی پشکەکانى هی کۆمپانیای شەمەرانی سەر بە بەرپرسانی هەرێم بوو بلۆکی ئەتروشی فرۆشتە کۆمپانیای تاقەى ئیماراتی بە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار
واتە تەنها لە پرسی بلۆکی ئەتروش و کۆمپانیای شەمەران و جی ئی پی و شەراکەتیان لەگەڵ کۆمپانیای ئەسپێکت کە بەرێی ناراستەوخۆى وەک کڕینەوەى پشکی کۆمپانیا و بەکارهێنانى کەسانی بیانی وەک کەسی سەرەکی لە کۆمپانیاکان، بەرپرسانی هەرێم لەنێوان ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ یەک ملیار دۆلاریان دەستکەوتووە و تا ئێستاش خێرەکەى دەخۆن
.
تێبینی٢ : ئەمە تەنها چیرۆکی کۆمپانیای شەمەران و سەرەتاکانى فرۆشتنی نەوتە، کڕینی کۆمپانیای بچووکی تر لەلایەن بەرپرسانی هەرێم و گۆڕینی ناوەکانیان و پێدانى ئیجازەى بلۆکە نەوتیەکانى هەرێم بەو کۆمپانیایانەى خۆیان یەکێکە لە شێوازەکانى گەندەڵی گەورە لە سێکتەری نەوت و بەشێوازێک ئەم گەندەڵیە کراوە کە زۆر ناراستەوخۆیە و بەدواداچوون بۆی و ئاشکراکردنی زۆر قورسترە
.
تێبینی ٢: رێککەوتن لەرێی بەدەستهێنانی بەشێکی پشکەکانى ئەو کۆمپانیایانەى دێن بۆ کوردستان یەکێکی ترە لە شێوازەکانى بەدەستهێنانى بڕە پارەى خەیاڵی و لە پۆستەکانى ترم شێوازى تریش و چیرۆکی کۆمپانیاکانى تریش دەخەمەوە ڕوو
.
تێبینی ٢: بەکارهێنانى دەسەڵاتی حکومەت بۆ بەهێزکردنی پێگەى کۆمپانیایەک کە داهاتەکەى بۆ چەند کەسانێک بڕوات نەک بۆ حکومەت و خەڵکی بە گشتی کە خاوەنی راستەقینەى ئەم نەوتەن نایاساییە و گەندەڵیەکی یەکجار گەورەیە
.
سەرچاوەکان:
- لاپەرە ٤٦ بۆ ٤٩ی کتێبی پایپ دریمس کە پشتی بە دەیان سەرچاوە و چاوپێکەوتنی کەیسی دادگاکانى بەریتانیا و ئەمریکا بردووە و لە کۆتایی کتێبە سەرچاوەکان خراونەتە روو:
.
١ - پرۆفایلی جەنەراڵ ئێکسپڵۆرەیشن پارتنەرس لە بوڵمبێرگ کە هیچ بەرێوەبرێکی کۆمپانیاکە دیار نیە
.
٢- بەڵگەنامەى ویکیلیکس:
.
٣- پرۆفایلی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەسپێکت ئینیرجی، ئەڵێکس کرانبێرگ)
..
پرۆفایلی جەنەراڵ ئێکسپڵۆرەیشن پارتنەرس کە لۆگۆکەیان ئاڵای کوردستانە و ئێستا بوون بە بەشێک لە کۆمپانیای شەمەران

Picsart-24-02-23-21-31-09-085