
هێزی پێشمەرگە گەڕایەوە میحوەرەكانی قەرەته په هێزێكی پێشمەرگە گەڕانەوە گوندی قاهیرە و ناوچەی قوری چایی كە دەكەوێتە میحوەری قەرەتەپەو جەبارە.
جەمال وارانی ئامر لیوا لە هێزەكانی پێشمەرگە لەسنووری خورماتوو راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە // سەر رێگە نێوان كفری – خوماتوو، لە نزیك گوندی قاهیرەو ناوچەی قوری چایی، كە دەكەوێتە میحوەری قەرەتەپەو جەبارە،
وتیشی: ئەو ناوچانە لەدوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و هێرشی سوپای عیراق لەژێر كۆنترۆڵی سوپا و هێزەكاین سەر بەحكومەتی ناوەندیدابوون، راشیگەیاند هەر ئەمڕۆ لیژنەیەكی هاوبەشی وەزارەتی بەرگری عیراق و هێزی پێشمەرگە سەردانی ناوچەكەیان كردووە، بۆ دیاریكردنی ئەو خاڵانەی كە بڕیارە بەپێی رێكەوتنی هەردوولا هێزەكانی پێشمەرگە تێیدا جێگیر بكرێن.