
دوای چه‌ندین جار شكستهێنان له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی داد له حكومه‌تی عیراق، له ئێستادا به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كاندیدی یه‌كه‌مجاری ئه‌و حزبه بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه‌نیوزی وت: "دوای ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی عیراق پاڵێوراو بوون چانسی ئه‌وه‌یان نه‌بوو ببنه وه‌زیری داد، پێده‌چێت جارێكی تر كاندیدی یه‌كه‌مجار كاندید بكرێته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه وتی: كاندیدی یه‌كه‌مجاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی دادی عیراق (سمكۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م)ه كه راوێژكاری یاسایی مه‌كته‌بی سیاسییه".
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌نێو به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و باس و خواسه كراوه بۆ سه‌رله‌نوێ كاندیدكردنه‌وه‌ی سمكۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م بۆ وه‌زاره‌تی داد".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوای نزیكه‌ی چوار مانگ له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق، وزاره‌تی داد له پاڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگریدا كێشه‌یان له‌سه‌ره و تا ئێستا ئه‌و پۆستانه پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه و به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن.
به‌درێژایی ماوه‌ی رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چه‌ندین ناوی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق كرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌زیری داد متمانه‌یان پێبدرێت له‌نێویاندا "حاكم رزگار، دادوەر ئەركان قادر وەلی كەریم بیبانی" و یه‌كێتیش چه‌ند جارێك رایگه‌یاندووه كه خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاندیدیانه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد.
پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پۆستی وه‌زاره‌تی داد كاندیدێكی یه‌كێتی وه‌ری بگرێت و پارتیش دژی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته بوو له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه و پێی وابوو به‌هۆی سه‌رۆك كۆماره‌وه چانسی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاریان نه‌ماوه، پۆسته‌كه پڕ نه‌ده‌كرایه‌وه.
به‌ڵام پێده‌چێت له دواكۆبوونه‌وه‌یان له هه‌ولێر، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش گه‌یشتبنه جۆرێك له رێككه‌وتن.