
ته‌واوی كارمه‌ندانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، له كه‌ركووك كشانه‌وه.
ئەمرۆ پێنج شەممە 7ی2، هەموو ئەو کارمەندانه‌ی کە سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بوون، لە خاڵە گومرگییەکانی سەر رێگه‌ی کەرکووك و شارەکانی هەرێمی کوردستان کشانەوە.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە له ماوه‌ی دوو هەفتەی داهاتوو، بە تەواوی خاڵە گومرکییەکان لاببرێن.
دانانی ئه‌و خاڵه گومرگیانه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جووڵه‌ی ئابووری و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو و جموجۆڵی بازرگانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، سست كردبوو.
كشانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌و خاڵانه، هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.