
ئەمڕۆ 7ی شوباتی 2019 فەرماندەی پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، باندێکیان دەستگیرکردوە کە بانکێکیان بڕیوە و بڕی یەک ملیار و 600 ملیۆن دیناریان دزیوە.
لەڕاگەیەنراوێکدا فەرماندەییەکە رایگەیاندوە کە تیمێکی هاوبەش توانیوێتی باندەکە دەستگیربکەن کە بڕی یەک ملیار و 600 ملیۆن دیناری یەکێک لە بانکەکانی بەغدایان دزیبوو.
باس لەوەشکراوە کە پرۆسەکە بە سەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی بەغدا ئەنجامدراوە و تیمێکی هاوبەشی نێوان فەرماندەی پۆلیسی بەغدا و بنکەی پۆلیسی مەسبەح توانیویانە باندەکە دەستگیربکەن کە لە چوار کەس پێکهاتوون و یەکێکیشیان ژنێک بووە و کارمەندی ئەو بانکە بووە کە باندەکە بڕیویانە.