نوێترین

recent

11/01/2019

یەکێتی ئاڵای کوردستانی لەسەر کۆمیتەکانی لە کەرکووک داگرت



پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند: "ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای کۆمیتەکان داگیراون و تەنیا لەسەر بارەگای مەڵبەند و مەکتبی سیاسیی یەکێتی ماون".

فەخرەدین محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی دووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک بە رووداوی راگەیاند: "تاوەکو دادگا ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە، ئاڵای کوردستان تەنیا لە مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی دەمێنێتەوە و لەسەر بارەگاکانی کۆمیتەی یەکێتی داگیراون".

بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی دووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک هەروەها رایگەیاند: "لەسەر ئەوەی یەکێتی ئاڵای کوردستانی لە کەرکووک هەڵکردووە، حکومەتی عێراق سکاڵای لەسەر یەکێتی تۆمارکردووە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085