

لەم دیمەنەدا شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە دەردەکەون کە بەرەو سەنگەرەکانی بەرگری لە ئێزیدخان و شەنگال دەچن.
دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦:٠٠ لە دەوروبەری شارۆچکەی خانەسوری سەر بە شەنگال، شەڕ لەنێوان یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) و چەکدارانی بەناو (پێشمەرگەی ڕۆژئاوا)دا دەستیپێکرد، کە دەیانویست بەزۆر بچنە ناو شەنگال و شەڕەکە بەردەوامی هەیە.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە، پاش نیوەڕۆی دوێنێ، هێزێکی ١٠٠ چەکداری بەناو پێشمەرگەی ڕۆژئاوا بە ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکی قورسەوە دەیانویست له بازگه‌یه‌کى نزیک شاره‌دێى سنونێ سه‌ربه شارۆچکه‌ى شه‌نگاله‌وه بچن به‌ره‌و ڕۆژئاواى کوردستان، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى شه‌نگال که سه‌ربه ئه‌نجومه‌نى گه‌لى شه‌نگالن و به‌شێک له هاوڵاتیانه‌وه پێشیان لێ‌گیرا.
هەروەها، سەرچاوەیەکی تایبەت لە شەنگال بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاندبوو:" ئەهو هێزه ئامانجیان دروستکردنى ئاژاوه و کێشه‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بچن بۆ ڕۆژئاواى کوردستان ئه‌وا چه‌ندین شوێنى دیکه هه‌یه ده‌توانن لێوه‌ى بڕۆن و ڕاسته‌خۆ بگه‌نه بازگه‌کانى یه‌په‌گه، به‌ڵام ئێستا هاتوونه‌ته سه‌ر بازگه‌ى هێزه‌کانى ئاسایشى شه‌نگال".
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیکی ئێرە بکە