

لەخانەسوری قەزای شەنگال شه‌ڕ لەنێوان یەكینەكانی یەبەشەو هێزەكانی رۆژ شه‌ڕ رویدا‌و لەنێوان هەردوولاشدا شەهیدو بریندار هەیە و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری یه‌كێتیش ده‌ڵێت پێویسته هێزه‌كانی یه‌كێتی و ڕۆژئاوا دژی پلانه‌كانی توركیا و جاشه‌كان بۆ به‌رگریكردن له خوشك و براكانمان بوه‌ستنه‌وه.
پۆڵا تاڵه‌بانی یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی یه‌كێتی له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه: پێویسته هێزه‌كانی یه‌كێتی نه‌بنه به‌شێك له‌و پلانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی فاشی تورك له ڕێگای جاش و ئه‌ڵقه له‌گوێكانیه‌وه له شه‌نگاڵ دژی خوشك و براكانمان ئه‌نجامی داوه.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی پۆڵا تاڵه‌بانیدا هاتووه: ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی تورك هاتوون شه‌ڕێكی براكوژی له شه‌نگال و ڕۆژئاوا دروست ده‌كه‌ن له‌كاتی داستانه‌كانی به‌رگریدا پیشه‌یان هه‌ر ڕاكردن بووه.
ئه‌وه‌شی وتووه: هێزه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕۆژئاوا هه‌میشه داستانی قاره‌مانیه‌تی شان به‌شانی یه‌كتری تۆمار كردووه و ئێستاش پێویسته بۆ به‌رگریكردن له خوشك و براكانمان له شه‌نگال ببنه به‌شێك له‌و پلانه دژی پلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و جاشه‌كان به‌وه‌ستنه‌وه.