ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ددانپێدانانی گرووپێکی سەر بە داعشی بڵاوکردەوە، کە ویستویانە بپه‌ڕنه‌وه سنووری ده‌سه‌ڵاتی داعش.
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه:
له‌به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه هه‌واڵگری و مه‌یدانیه‌کانی ئاسایش، توانرا گروپێک تیرۆریست ده‌ستگیر بکرێن، له‌وکاته‌ی ده‌یانویست بپه‌ڕنه‌وه سنووری ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش.
سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌که (هاوار یوسف غفور) له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به هاوکاری تیرۆریستی داواکراو (شکار پۆڵا) په‌یوه‌ندی کردووه به گروپی تیرۆریستی (جبهە النصرە) و چووه‌ته سووریا و له ناوچه‌ی (جبل الترکمان) چه‌کدار بووه و نازناوی (ابو حمزە)ی وه‌رگرتووه.

به‌پێی ددانپێدانانه‌کانی، تیرۆریست (هاوار) فکره‌ی زیاتر له داعش نزیکبووه، بۆیه له رێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه، پێوه‌ندی کردووه به تیرۆریستی داواکراو (که‌یفی حمدامین عولا) ناسراو به (ابو یاسر) که ئه‌میرێکی داعشه له حه‌ویجه، دوای ئه‌و پێوه‌ندییه گه‌ڕاوه‌ته‌وه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و گروپێکی له هاوڕێکانی دروستکردووه، ته‌واوی گروپه‌که که ددانپێدانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌یعه‌تیان به داعش داوه و بڕیاری چوونه نێو داعشیان داوه، دواتر له‌سه‌ر داوای تیرۆریست (ابو یاسر) له هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌رێکه‌وتوون بۆ قه‌زای مه‌خموور تا بپه‌ڕنه‌وه ناوچه‌ی (حه‌لوات) له سنووری داعش.
دوای زانیاری و چاودێری وردی تیمه‌کانی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، هێزه‌کانی ئاسایش توانیان له ئۆپه‌راسیۆنێکدا، له سنوری مه‌خموور سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه ده‌ستگیر بکه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی بپه‌ڕنه‌وه سنووری داعش.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
١٢-٢-٢٠١٧
١٢-٢-٢٠١٧