نوێترین

recent

15/02/2017

حكومەتی هەرێم بەفەرمی ئاشكرای كردووە بە بەڵگەوە؛ داهاتی فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر زۆر خەیاڵین



بەپێی ئامارێك، كە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، داهاتی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی زیاتر لە 33 ملیۆن دۆلار بووە (سێ‌ هەزار و سێ‌ سەد دەفتەر).

هەر بەپێی ئامارەكە، كە وێنەیەكی ده‌ست وڵات كه‌وتووه‌، داهاتی ساڵی ڕابردووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 10 ملیۆن و 698 هەزار و 999 دۆلار بووە (هەزار و 69 دەفتەر) بووە و خەرجی فڕۆكەخانەكەیش 360 هەزار و 765 دۆلار (36 دەفتەر) بووە.

هەر بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، داهاتی ساڵی ڕابردووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر 22 ملیۆن و 765 هەزار و 215 دۆلار (دوو هەزار و 76 دەفتەر) بووە.

هەر بەپێی ئامارەكە، ڕۆژانە داهاتی هەردوو فڕۆكەخانەكە نزیكی 90 هەزار دۆلار (9 دەفتەرە)، بەشێوەیەك داهاتی ڕۆژانەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی (سێ‌ هەزار دۆلار) و داهاتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش (شەش هەزار دۆلار) دەكات.

داهاتی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بە بەراود بە ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، چونكە پێشتر مەولود باوەمڕاد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاندبوو، كە داهاتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نزیكی 7 ملیۆن دۆلار بووە و داهاتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش نزیكی 18 ملیۆن دۆلار بووە.

داهاتی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بەشێكن لە داهاتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بەپێی قسەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم مانگانە نزیكی 140 ملیار دینارە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085