

ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆ ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ژماره‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى واژۆیان كردووه رێژه‌ى یاسایى تێپه‌ڕاندووه".
ته‌لار له‌تیف، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له‌په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یاند "له 22ى ئه‌یلولى 2016 بۆ ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان یاداشتێكیان داوه‌ته په‌رله‌مانتاران تا واژۆى له‌سه‌ر بكه‌ن، له‌ئێستاشدا رێژه‌ى یاسایى بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه ته‌واوبووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراكسیۆنى سه‌وز وتیشى "له ماوه‌ى 39 رۆژى رابردوو تائێستا واژۆكان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان نیسابى یاسایى تێپه‌ڕاندووه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌كى تر‌ى په‌رله‌مانتاران واژۆ له‌سه‌ر یاداشته‌كه‌یان بكه‌ن".
به‌پێى زانیاریه‌كان به‌بێ فراكسیۆنى پارتى، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى واژۆیانكردووه بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه ژماره‌یان 60 په‌ڕله‌مانتاره.
ته‌لار له‌تیف، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تائێستا یاداشته‌كه نه‌دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، چونكه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى تریش واژۆى یاداشته‌كه بكه‌ن".