نوێترین

recent

03/04/2016

كۆتایی بەهۆشیار زێباری هات ‏




سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت “كۆتایی بەكاری هۆشیار زێباری هاتوە و ناتوانێت ببێتەوە ‏بەوەزیری دارایی عێراق”.‏
ئەحمەد حاجی رەشید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق  رایگەیاند “عەبادی بەئێمەی وت ناتوانێت حەوت وەزیر لاببات لەبەر ئەوەی فشاری لەسەرە و ‏لەناویشیاندا وەزیری دارایی تێدایە، لایەنی كوردیش بەعەبادی وتوە بۆ دەبێت تەنها وەزیرەكانی كورد بگۆردرێت، ‏ئەوەش مانای ئەوەنیە بەرگری لەزێباری بكەین، بەهەمو تەمەنی بەرگری لێناكەین”.‏
حاجی ئاماژەی بەوەشكرد “دواتر لەگەڵ عەبادی گەیشتینە ئەو ئەنجامەی سەرجەم وەزیرەكان لاببات، بەو شێوەیە ‏نیە كە باس كراوە، لەبەغدا لەسەر ئەوە رێكەوتوین كەهەر وەزیرێكی عەرەب لانەبرێت دەبێت وەزیری كورد ‏لانەبرێت”.‏
سەرۆكی كۆمەڵی فراكسیۆنی كۆمەڵ جەختیشدەكاتەوە “كۆتایی بەهەمو وەزیرەكان هاتوە بەهۆشیار زێبارییشەوە، ‏هیچ بنەمایەكی راست نیە و هۆشیار زێباری و وەزیرەكانی دیكەش كۆتاییان پێهات”.‏

Picsart-24-02-23-21-31-09-085