نوێترین

recent

19/01/2016

بەڤیدیۆ : دژەتێرۆر ئەو گروپە تیرۆرستیەی داعشی دەستگیركرد كە بەنیازبوون لەسلێمانی تەقینەوە بكەن




هێزەكانی دژەتیرۆر بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان لەسلێمانی گروپێكی تیرۆرستی سەر بەداعشیان دەستگیركرد.

هێزەكانی دژە تیرۆر بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی گروپێكی تیرۆرستی سەر بەداعشیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیركردو بەپێی زانیارییەكانیش تیرۆرستەكان بەنیاز بوون لەمزگەوتی حسێنیەی سلێمانی و ناوچە قەرەباڵغەكانی سلێمانی تەقینەوە بكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو تیرۆستە دەستگیركراوانە لەهەردوو نەتەوەی كوردو عەرەب پێكهاتون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەست بەسەر بڕێكی زۆر كەرەستەو ماددەی تەقینەوەو چەكدا گیراوە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085