
بڕیاره سبه‌ینێ له‌دژی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆسه‌ر گه‌لی کورد له باکوری کوردستان, له شارۆچکه‌ی که‌لار گردبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زای به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌دژی هێرشه هۆڤانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک له‌به‌رامبه‌ر سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخۆدانه‌کانی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان, بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی (22/01/2016), له قه‌زای که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان, به ده‌ستپێشخه‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان, گردبونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زای له‌به‌رده‌م پارکی شه‌هید له‌یلا قاسم له ناو بازاڕی گشتی قه‌زاکه ئه‌نجام ده‌درێت.