ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی كانونی 2016، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی مووچه‌ی چوار مانگی به‌سه‌ر 1220 منداڵی بێ باوك له شاری هه‌ولێر دابه‌شكرد.
پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ یارمه‌تیدانی منداڵانی بێباوك له هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوكاری خێرومه‌ند و ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی كوردستان، مووچه‌ی 4 مانگ به‌سه‌ر 4806 منداڵی بێ باوك (ئازیز)دا له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان دابه‌شده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی كانونی 2016، له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكاری پرۆژه‌ی كوردستان كه تایبه‌ته به‌و كۆمه‌ك و هاوكارییه مادییانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ند و خێرومه‌ند و سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كافلی منداڵی بێباوكیان كردووه، پرۆژه‌كه ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش له یه‌كه‌م وێستگه‌دا له شاری هه‌ولێر ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی مووچه‌ی 4 مانگی مانگه‌كانی (5/6/7/8)ی ساڵی 2015 به‌سه‌ر ئازیزانی ئه‌و شاره‌دا كه خۆی له (1220)منداڵدا ده‌بینیه‌وه دابه‌شكرد.
مو‌سا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ خراپبوونی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان و دواكه‌وتنی مووچه‌دا، ئێمه زۆر سوپاسی ئه‌و خاوه‌نكار و كه‌سایه‌تی و خێرخوازانه‌ی له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام هاوكاری و پاڵپشتی پرۆژه‌كانی ده‌زگاكه‌مان ده‌كه‌ن".
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وتیشی: "زۆر سوپاسی ئه‌و كه‌سایه‌تی و خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه به‌رۆكی كوردستانی گرتووه، ئه‌وان زۆر به له‌خۆبوردووییه‌وه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌مڕۆش كه هه‌ڵده‌ستین به دابه‌شكردنی مووچه‌ی چوار مانگی ئازیزان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنه‌كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت و له شاری هه‌ولێریش ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی مووچه به‌سه‌ر 1220 منداڵی ئازیز، هاوكات له شار و شارۆچكه‌كانی ترش له رۆژانی داهاتودا پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و كۆی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا سوودمه‌ند ده‌بن بریتین له 4803 منداڵی بێ باوك و بڕی 961.200 $ی ئه‌مه‌ریكی ته‌رخانكراوه و به‌سه‌ریاندا دابه‌شده‌كرێت، كه بۆ هه‌ر مانگێك بڕی 50 $ ه‌و هه‌ر ئازیزێك 200$ی ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرێت".