
شه‌وی ڕابردوو هونه‌رمه‌ند میكائیل به فیشه‌كی ده‌مانچه‌كه‌ی خۆی بریندار ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ڕایگه‌یاندووه ده‌مانچه‌كه‌ی له‌ده‌ست كه‌وتۆته خواره‌وه.
به‌وته‌ی هونه‌رمه‌ند میكیائیل له كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ده‌مانچه‌كه‌یدا فیشه‌كێك به‌ر قاچی ڕاستی كه‌وتووه به‌ڵام زیانی زۆر نییه‌و پزیشكه‌كان پێیان وتووه كه له چه‌ند مانگی داهاتودا به ته‌واوی چاك ده‌بێته‌وه.
پۆلیسی شاری سلێمانیش ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕوداوه‌كه ده‌ستپێكردووه، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ڕوداوه‌كه له كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی دوێنێ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له گه‌ڕه‌كی قه‌یوان سیتی ڕویداوه.
هاوكات به‌پێی زانیاریه‌كان ده‌مانچه‌كه‌ی میكیائیل له جۆری كڵۆك بووه‌و ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ش مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتی ده‌مانچه‌ی پێبووه.