ڕۆژئاوای کوردستان بەتوندی وەڵامی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەداتەوەو ھەڕەشەی سوتاندنی ئەو وڵاتەو ھاوپەیمانەکانیشی دەکات، لەئەگەری پەلاماردانی شەڕڤانانی یەپەگە لەڕۆژئاوای کوردستان، ھاوکات داوای ڕونکردنەوەی بەپەلەش لەپارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
محەمەد چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە، بەھەماھەنگی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژئاوای کوردستان لەدەست یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕزگاردەکەن، وتوشیەتی:"لەئێستادا ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لەسوریا (ئەنەکەسە) داوای ھاوکاری لێکردووین".
لەبەرامبەریشدا، شێرزاد ئێزدی بەرپرسی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەباشوری کوردستان ، سەرجەم ھاوکارانی تورکیای لەئەنجامدانی پیلانگێڕی دژ بەڕۆژئاوا، بە"جاش و خیانەتکار" وەسفکرد.
وتیشی:"دوای ئەوەی تورکیا دەستی بەداگیرکاری باشوری کوردستان کرد، ئێستا دەیەوێت ھەوڵ بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاواش بدات، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش خەون بەدامەزراندنی ویلایەتی عوسمانیەوە دەبینێت".
بەرپرسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ھێرشدەکاتەسەر ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لەسوریاو بەزمانێکی توند دەڵێت:"حزبەکانی ناو ئەنەکەسە، لەجاشەکانی پێشوی باشوری کوردستان و دەوڵەتانی داگیرکار دەچن، بەداواکردنیشیان لەتورکیا بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاوا خیانەتێکی گەورە دەکەن".
شێرزاد داوای ڕونکردنەوەی بەپەلە لەپارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێت:"ئەگەر بێدەنگ بێت، کەواتە لەگەڵ تورکیا بەنیازی ھەوڵدانن بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاواو پێویستە قسەکانی چاوش ئۆغڵو ڕەتبکاتەوە".
لەبارەی ھۆکارەکانی ھێرشکردنەسەر ڕۆژئاوا لەلایەن تورکیاوە، شێرزاد ئێزدی نەیشاردەوە کە پیلانگێڕیی لەدژی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن تورکیاو ھاوپەیمانەکانیەوە بەردەوامی ھەیە، ئەوەشی وت:"ئێمە بەھیچ جۆرێک لەو قسانەی چاوش ئۆغڵو ناترسین، ئەگەر کارێکی لەو جۆرەبکات، بەرخۆدانی سەرتاسەری دەستپێدەکات، پریشکی ئەو ئاگرەش تەنھا ڕۆژئاوا ناگرێتەوە، بەڵکو تورکیاو ھاوپەیمانەکانیشی پێوە دەسوتێنین".
بەرپرسی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا لەباشوری کوردستان بەتەنزیشەوە دەڵێت:"قسەکان چاوش ئۆغڵو لەنوکتە دەچێت کە باس لەوەدەکات، یەپەگە دژایەتی کورد دەکات، پێویستە ھەموان بزانن، چیتر ڕۆژئاوا گۆڕەپانێکی کراوە نییە بۆ جاشەکانی ئەنەکەسە".