
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 11ی كانونی یه‌كه‌م له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ناونیشانی "كاریگه‌ریی هونه‌ر له‌سه‌ر ئابووری"، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای توركی جیهانی "ڤلۆباڵ ئیگنسی" وتی قازانجی فرۆشتنی دراما ته‌له‌فزیۆنییه‌كان بۆ توركیا ساڵانه 280 ملیۆن دۆلاره، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێش 8 ساڵ قازانجی ته‌نیا 100 هه‌زار دۆلار بووه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له شاری ئیستانبوڵ به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵه‌ی هاورده‌كارانی توركیا ئه‌نجامدرا و دروشمه‌كه‌ی بریتی بوو له "له‌پێناو كۆمه‌ككردنی هه‌ژاران و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك"، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دراما توركییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه و كاریگه‌ریی زۆریان هه‌یه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له درامای توركی "هه‌رێمی سوڵتان" كرد كه تائێستا 40 ده‌وڵه‌ت ئه‌و درامایه‌یان كڕیوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 400 ملیۆن جه‌ماوه‌ری هه‌بووه، ئه‌م درامایه باس له ژیانی سوڵتان سلێمانی قانونی ده‌كات، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له دراما به‌هێزه‌كانی توركیا درامای "دۆڵی گورگه‌كانه" كه درامایه‌كی ئیستخباراتی و سیاسییه و تائێستاش به‌رده‌وامه و له‌به‌شی ده‌یه‌مدایه.
به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه و داتایانه‌ش له‌ئێستادا توركیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌ی دووه‌می هه‌یه له به‌رهه‌مهێنانی درامادا.
وه‌رگێڕانی: په‌رستۆ ساڵح
سه‌رچاوه: .shasha.ps