نوێترین

recent

13/12/2015

دوو كەس شەربەتی پەتاتە بخۆنەوە


پەتاتە زۆر ناوی هەیە، گیایەكە لەتیرەی (باینجانەكان)، بەرزیەكەی دەگاتە (60) سەنتیمەترو گیاو گوڵەكەی زۆر ژەهراوین، بەڵام لە ژێرەوە لەبن زەویدا سەلكێكی ڕەنگ سەوز یان سەوزی مەیلەو زەردی هەیە كە بۆ خواردەمەنی مرۆڤ زۆر پێویستە، دەستەو تاقمی پەتاتەش لە ڕووی ڕەنگی گوڵ و پێستی سەلكی پەتاتەكەوە دابەشكراون.

شەربەتی پەتاتە دەبێتە هۆی چارەسەری دڵەكزەو برینەكانی گەدە لەلێكۆڵینەوەیەكدا دەركەوتووە بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی لەمادەی دژە بەكتریا كە لەپەتاتەدا هەیە دەبێتە هۆی چارەسەری دڵەكزەو برینەكانی گەدە.

لێكۆڵینەوەكە لەزانكۆی (مانچیستەر) لەلایەن تیمی مایكرۆبایلۆجیەوە ئەنجامدراوە، ئەندامانی تیمەكە دەڵێن، لەكاتێكدا كۆمەڵێك قوتابی بەشێكی زانكۆكە خەریكی خواردنەوەی شەربەتی پەتاتەكە بوون بۆمان دەركەوت كە خواردنەوەی شەربەتی پەتاتە دەبێتە هۆی كە نەهێڵێت بەكتریاكان زیان بە گەدە بگەیەنن و ببنە هۆی دڵەكزەو برینی گەدە.

وتیشی، ئەوە بە پەپێچەوانەی ئەنتیبایۆتیكەوە دژە زیندەیی پێكهاتەیەك هەیە لەناو شەربەتی پەتاتەدا كە هیچ جۆرە بەكتریایەك بەرگەی ناگرێت و هیچ زیانێكی بۆ سەر كۆئەندامی هەرسكردن نیە.

پرۆفیسۆری سەرپەرشتیار لێكۆڵینەوەكە دەڵێت، هێشتا نەمانتوانیوە ناوێك بۆ ئەو پێكهاتەیە بدۆزینەوە كە دژی بەكتریاكان دەوەستێتەوە، لەو هیوایەشداین ڕۆژێك بێت هاوشێوەی شەربەتەكانی تر شەربەتی پەتاتەش بكەوێتە ناو بازارەكانەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085