نوێترین

recent

13/12/2015

پارتی ڕێگریی لەڕێکخراوێکی ئەڵمانی دەکات


ڕۆژنامەنوسێک لەڕۆژئاوای کوردستانەوە ئاشکرایدەکات، ھێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگریی دەکەن لەگەیشتنی ژمارەیەک ھاوکاریی مرۆیی بۆ خەڵکی ڕۆژئاوا، وتوشیەتی:"پارتی داوای لەو ڕێکخراوە کردووە کە ھاوکاریەکانی ھێناوە، ڕێگەی پێبدات مۆری دەزگای خێرخوازی بارزانی لەکەلوپەلەکان بدات".
 
کۆماس شەھبازی ڕۆژنامەنوس لەڕۆژئاوای کوردستان، لەئاکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاشکرایکردوە، ھێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگریی دەکەن لەدەربازبونی بڕێکی زۆر ھاوکاریی مرۆیی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
 
شەھبازی نوسیویەتی:"ڕێکخراوێکی ئەڵمانی بەناوی (ICOR) ئاشکرایکردوە، ھێزەکانی پارتی ناھێڵن ئەو ھاوکارییانەی کە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کۆکراوەتەوە، دەربازی خاکی ڕۆژئاوابێت".
 
سەبارەت بەھۆکاری ڕێگەنەدانیشی، شەھبازی لەزاری یەکێک لەئەندامانی ڕێکخراوەکەوە بڵاویکردۆتەوە، "ھێزەکانی پارتی وتویانە: ئەو ھاوکاریانە تاوەکو مۆری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لێنەدرێت، ناھێڵین دەربازبێت، ڕێکخراوەکەش ئەو داوایەیان ڕەتکردۆتەوە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085