نوێترین

recent

12/08/2015

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد داواکاری لەحزبەکەی هەیە

shanaz

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چەند تكایەك لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكەی دەكات و داوا دەكات خاوەن بەڵێن و قسەی خۆیان بن

چەند تکایەک لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ی.ن.ک
بەرێزان، هەروەک دەزانن یەکێتی لە تەمەنی چل ساڵەیدا بە هەورازو نشیوێکی زۆردا تێپەریوە تا گەیشتوەتە ئەمرۆ.. ئەوا ئەمرۆش لەوپەری بەهێزی و بەرزی و گەورەییدایە.. بۆیە تکایە رەچاوی خواستی جەماوەرەکەی بکەن.. هەموو پاشگەز بوونەوەیک لەبریارەکانی پێشوتان بە واتای هەمدیس لاوازکردنی یەکێتی دێت.. هەموو دودڵی و رارایێکتان دەبێتە هوی لەدەستدانی متمانە و خۆشەویستیتان لە ناو جەماوەردا.. تکایە هەمدیس یەکێتی مەکەنە پاشکۆی ئەم و ئەو.. تکایە مەبنەوە کەواسووری بەرلەشکری ٣٠ی حوزەیرانێکی تر..تکایە.. بەرژەوەندی خاک و گەل و نیشتیمان و یەکێتی مەکەنە قوربانی بەرژەوەندی کەس و بەڵێنێکی بەم و بەو دراو!! تکایە پەرلەمانتارە ماندوەکانی فراکسیۆنەکەمان شەرمەزار مەکەن.. تکایە خاوەن بەڵێن و قسەی خۆتان بن.. تکایە بە ئەمانەتەوە داکۆکی لە خواستی جەماوەری یەکێتی بکەن تکایە وەفایەک بۆ خوێنی شەهیدانمان دەربڕن.. دەنا گەر مێژوش رەحمتان پێ بکات ئەوا ئەمجارە دڵنیابن کە جەماوەری یەکێتی چیتر رەحمتان پێ ناکات..


شاناز ئیبراهیم ئەحمەد



from Wllat Net http://ift.tt/1UCn43g
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085