
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی زه‌رد له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی نیمایشه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ولێره‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی پارێزگاری ئه‌و شاره ده‌كات و ده‌ڵێت:” ئه‌و كاره نه‌گونجاوه و (مه‌سعود بارزانی)ش پێویستی پێنییه”.
(ئاری هه‌رسین) ئه‌ندامی فراكسیۆنی زه‌رد له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی پارێزگاری هه‌ولێر كردووه و نوسیویه‌تی:” به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ولێر، نمایشی سه‌ربازی له‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دیارده‌یه‌كی نه‌گونجاوه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش پێویستی به‌م جۆره پشتیوانیانه نیه، هیوادارم ڕێگه له‌و جۆره ڕه‌فتاره ناشارستانیه بگرن”.
له‌چه‌ند شه‌وی ڕابردوودا بۆ پشتیوانیكردن له‌مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌پۆسته‌كه‌ی، لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌پێشمه‌رگه‌و و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ئاڵای پارتی و وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، نمایشێكی سه‌ربازییان له‌هه‌ولێر سازكرد، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای خه‌ڵكی كوردستان و چاودێرانی سیاسی دروستكردووه.
from Wllat Net http://ift.tt/1DLXtR1
via IFTTT